دەربارەی ئێمە

ئێمە تانها کارگەین لە هەرێمی کوردستان لە عێراق  کە تەنها بەتوانای خۆمان  ئامێری ئەلەکترۆنی بەرهەم دێنێن  و تازەترین پارچەی ئەلەکترۆنین بەکار دەهێنین  لە دروستکردندا کە پێی دەڵین  مایکرۆکۆنترۆلەر ( Micro controller ) هەر خۆمان بەرنامەی بۆ دادەڕیژین  کاری پێ دەکەین .. وەهەروها خۆمان دیزاینی بۆردی ئەلکترۆنی دەکەین کە پارچە ئەلکترۆنیەکانی لەسەر دەبەستریت پێدەلین ( PCB)  ..

ئێمە لە دروستکردندا پارچەی  کوالیتی  زۆر باش بەکار دەهێنین  و هەموو بەرهەمەکانمان گرنتی چاکردنەوەی بێ بەرامبەری  هەیە و  هەر کاتێک تێک بچێت  خۆمان چاکی دەکەینەوە  و دەتوانێت بۆ ماوەیەکی دوور و دریژ سوودی لی وەرگیرێت لەگەل خزمەتگوزاری ڕینمای لەڕیگەی  پەیوندی تەلفونی  و تۆرەکۆمەڵایەتیەکانەوەو …

بەپێچەوانەی بەرهەمە هاوردەکان کە تێک چوو دەبیت فڕی بدریت .. ئێستا کریارەکانمان ذڵخۆشن بەو خزمەتگوزاریانە  بۆیە لەبازارادا توانیومانە شوینی خۆمان بەکەینەوە 

ئێستا  بەرهەماکانمان بە سەرکەووتوی بەکار دەهێنرێت و توانیومانە هەناردەی باشوری عیراق و وڵاتی ئێران و تورکیای بکەین   وە هەروەها  بۆ هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا ..