پڕۆژە

پڕۆژەی شاشەی ژمارەیی لید

Led  COUNTING PROJECT

 

 

کارگەکەمان دەتوانێت پرۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام بدات لەسەر داخوازی لەهەموو بابەتیکی شاشەی ژمارەیی ( digit display ) بەهەموو قەبارەیەک بۆ ناوژوور(indoor) و دەرەوەی ژوور(outdoor) ….

‌چەند نمونەیەک لەسەر ئەم جۆرەپڕۆژانە:

  • کاتژمێری دجیدتاڵ بەقەبارەی گەورە یان زۆر گەورە بۆ سەر بێناو باڵاخانەکان بەرەنگی ( سور ، سەوز ، زەرد ،شین ، سپی )  کەبتوانێت پلەی گەرماو شێ پێشان بدات هاوکات لەگەڵ کاتژمێرەکەدا .
  • ژمێریاری تایبەتی ( لید) (LED counter) کەبتوانێت هەستکەری ئەلەکترۆنی sensor)) جوڵە یان هەر هەستکەرێکی تر کەداوابکرێت ببەسترێت لەگەلیدا و ئەوگۆڕانکاریانە بژمێرێت کەڕوودەدات لەڕێگەی هەستکەرەکەوە .
  • پڕۆژەی ژمارەی (ڵید) هەمەکاربۆ بەرنامە تەلەفیزۆنیەکان بتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت بەئاسانی .
  • ژمێرێاری(لید) ڕۆژ بۆ پڕۆژە بیناسازیەکان  ، بۆ نمونە پڕۆژەیەک لەماوەی ٥٠٠ ڕۆژدا تەواو ببێت ئەوا شاشەی ژمێریارەکە هەموو ڕۆژێک  یەک ژمارە دادەبەزێت .
  • ژمێریار بۆ مەتباخ ، یاریگا ،شوێنی جۆراو جۆر …..

 

 

پڕۆژەی کاریگاری دەنگی (SOUND EFFECTED PRJECTS )

 

کارگەکەمان دەتوانێت پرۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام بدات لەسەر داخوازی لەهەموو بابەتیکی کاریگەری دەنگی ، ئەوەش بەدروستکردنی ئامێری تایبەتی  کەتوانای کارداناوەی دەنگی هەبێت بۆ ئەوگۆڕانکاریەکانی لە چواردەوری ئامێرەکە روودەدات….بۆ نمونە :

ئامێرێک دروست بکرێت و لەشوێنێکدا هەڵواسریت وەک ( مۆزەخانە ،پێشەنگا ، هۆتێل ،نەخۆشخانە …)

ئەگەر کەسێک بەلای ئەم ئامێرەدا گوزەرکات ئەوا دەتوانێت ڕێنمایی دەنگی  پێبدات یان ڕونکردنەوەی پێبدات یان ڕێی پێ نیشانبدات یان هەر شتێکی تر ….

—————————————————————————————————

دروستکردنی ئامێری ئەلەکترۆنی لەسەر داواکاری (customize electronics projects )

دروستکردنی ئامیری خزمەتگوزاری ئەلەکترۆنی  جۆراوجۆر لەسەر داواکاری  بەژمارەی زۆر یان مام ناوەند بەپێی گرێبەست و ئامادەکردنی لەکاتی خۆی .

————————————————————————————————–

پڕۆژەی کۆنترۆڵکردنی ئەلەکترۆنی (Electronics controlling project  )

کارگەکەمان دەتوانێت کارتی کۆنترۆل بۆ ئامێری میکانیکی دروست بکات بۆئەوەی کاری ئەو ئامێرە رێک بخات و لەژێر کۆنترۆلدابێت ، یان دروستکردنی کۆنترۆل بۆ کارگە یان هەرشوێنێکی تر .